لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

مۆسكۆ و دیمەشق: دەمانەوێت كورد لە چوارچێوەی سوریا بمێنێتەوە

OIF

لڤین

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئەسعەد شەیبانی هاوتا سورییەكەی كۆبوونەوە، لاڤرۆڤ هیوای مۆسكۆ بۆ ئارامی لە سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، دەیانەوێت كورد لە چوارچێوەی سوریا بمێنێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی، ئەسعەد شەیبانی، لەمۆسكۆ ڕایگەیاند، چارەسەركردنی دۆخی سوریا لە ڕێگەی پاراستنی مافەكانی كۆمەڵگەی فرە نەتەوەیی و فرە تائیفیی سوریا بەدیدێت، ئاماژەی بەوەشەكرد، مۆسكۆ ڕێوشوێنەكانی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی دۆخەكەی بیستوە و هیوادارن هەموو بڕگەكان جێبەجێ بكرێن.

لایخۆیەوە ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند، دەیانەوێت كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریا بمێنێتەوە و مافە تەواوەكانی خۆیان بەدەستبهێنن.

لڤین پرێس
Scroll to Top