لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی لێبڕینی مووچە

wazarati darai

لڤین

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە 1% لە مووچەى بنەڕەتى فەرمانبەران و ئەو گرێبەسانە بڕاوە کە مووچەکانیان لەلایەن حکومەتى فیدراڵ دابیندەکرێت، ئەمەش بەمەبەستى تۆمارکردن و دروستکردنى ژمارەى وەزیفییە لەلایەن وەزارەتى پلاندانان و لێبڕینى مووچە خانەنشینان و تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى ناگرێتەوە.

لە راگەیەندراوى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستاندا هاتووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لەلای فەرمانبەران دروست بووە سەبارەت بەبڕینى بەشێک لە مووچەکانیان، وەزارەکەتە روونى دەکاتەوە، تەنیا 1%ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەمەبەستی تۆمارکردن و دروست کردنی ژمارەی وەزیفی بڕاوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لێبڕینى مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنیا فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.

وەزارەتى دارایی جەختدەکاتەوە،  لێبڕینى لە 1%ى مووچەى بنەڕەتى تەنیا بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە، بابەتەکە پەیوەندی بە پڕۆژەی (هەژماری من) نییە.

لڤین پرێس
Scroll to Top