لڤین
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەمویلی موچەی مانگی ئایار (مانگى پێنج) خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، سبه‌ینێ هه‌ینى دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕى 974 ملیار‌و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار (مانگى پێنج) خراوه‌ته‌سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم جه‌ختده‌كاته‌وه، “سبەینێ هەینی، دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت”.
ئه‌و موچه‌ی سبه‌ی دابه‌شده‌كرێت موچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵه و هێشتا پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت ڕه‌وانه نه‌كراوه و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت ئه‌وا پاره‌ی موچه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ش ڕه‌وانه ده‌كات.
















