لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پرۆژەی ستراتیجیی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە بەسڕە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

522932484 1222466339927323 4732502412010168196 n

لڤین

پرۆژەی ستراتیجیی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە بەسڕە دەستیپێکردووە و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت؛ ئەو پرۆژەیە بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ پرسی کەمیی ئاو دادەنرێت.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەسڕە بووە بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی دیکە لەوانە، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیجیی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە بەسڕە کە نزیکە لە بەنداوی فاو و توانای یەک ملیۆن مەتر پێ سێجای رۆژانەی هەیە بۆ گلدانەوەی ئاو.

سودانی لەبارەی پرۆژەکەوە دەڵێت؛ بۆ دانیشتووانی بەسڕە لەمیانی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بڕی ئاوی رووباری دیجلە و فورات، پرۆژەی هاوشێوە چارەسەرێکی ریشەییە.

پرۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا خزمەت بە زیاد لە چوار ملیۆن هاوڵاتی بەسڕە دەگەیێنێت و لە پرۆژەکەشدا وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە کە تواناکەی 300 مێگاواتە، هەروەرها ئەو پرۆژەیە دەتوانێت سێ هەزار و 500 هەلی کار بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە دابین بکات.

پرۆژەکانی دیکەی سودانی بەسەری دەکاتەوە کردنەوەی پردێکە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە بە شاری وەرزشی پارێزگاکە پێکەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ چەندین رێگەی و شەقامی فەرمی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 16ـی ئەم مانگە سودانی بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ، دواتریش سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەردى بناغەى پرۆژەى پاڵاوگەى نەینەواى لە شارەدێى حەمام عەلیل دانا، کە تواناى هەیە رۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top