لڤین
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژنێك لە نزیك گوندی “سەیدە”ی ناحیەی رزگاری لە سنوری گەرمیان كوژرا، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتنیان دا بەڵام لەماوەی كەمتر لە نیو كاتژمێردا لە نزیك ناحیەی نەوجول دەستیگركران.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شەقامی سەرەکی نزیک (گوندی سەیدە)ی ناحیەی ڕزگاری سنوری گەرمیان، بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی بەچەکی جۆری دەمانچە تەقە لەژنێک کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
وتوشیەتی، دوای ڕوداوەکە تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتنیان دا و دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیان لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر لەنزیک ناحیەی نەجول تۆمەتباران دەستگیربکەن
















