لڤین
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، دروزەکان داوای کردنەوەی رێڕەوی ئارامیان لێکردوون و داواش دەکات، دەستبجێ هێرشەکام بۆ سەر خەڵکی سوەیدا بوەستێنرێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” لەبارەی گرژییەکانی سوەیداوە رایگەیاند، لە سوەیداوە بانگەوازیان بۆ کردنەوەى رێڕەوی ئارام بۆ هاوڵاتییانی سڤیل و راگرتنی هێرشەکان پێگەیشتووە.
عەبدى لەبارەی هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنیی لە سوەیداش گوتی، کوشتنی ژن و منداڵ و دەستدرێژیکردنە سەر هێما ئایینیەکان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکانی سووریان، هەر بۆیە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان کە عەبدی بە “کاری دوژمنکاریی” ناویبردووە، بوەستێنرێن و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان بکرێت.
مەزڵوم عەبدی داوای راگرتنیی شەڕ و پێکدادانەکان دەکات و دەڵێت، پاش 14 ساڵ شەڕ، کاتی ئەوە هاتووە خوێنڕشتن بوەستێنرێت.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە پرسی گەلی دروز بە پرسێکی نیشتمانیی ناودەبات و دەڵێت، سووریا بە تۆڵەسەندنەوە هەڵناسێتەوە، بەڵکو بە گفتوگۆ و عەقڵ هەڵدەستێتەوە.
















