لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان دەکات

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

لڤین

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات  و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکى لە بارەى هێرشە درۆنییەکانى سەر کێڵگەى خورمەڵە لە هەولێر و سەرسنگ لە دهۆک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنى ئەو کێڵگانە دەکەن و دووبارەبوونەوەی هێرشەکان ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە و ژێرخانی ئابووری وڵات  لاواز دەکات.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەشڵێت: پێویستە سەرجەم ناوەندە ئابوورییەکان بپارێزێن و کەشێکی گونجاو بۆ وەربەرهێنانی کۆمپانیا بیانییەکان بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی لە وڵاتدا کاربکەن.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق داواش لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان و رێگریکردن لە دوو بارەبوونەوەیان کە مەترسی لەسەر ئابووری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیانی دروست دەکەن.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، لەماوەى 24 کاتژمێری رابردوودا سێجار سنوورى پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک كەوتوونەتە بەرهێرشى درۆنى، ئەوەش کاردانەوەى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى بەدواداهات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top