لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

گۆڕان هۆشداری دەدات

20240826 203407

لڤین

بزوتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان، لەناو قەیرانێکی قوڵی سیاسیی، دامەزراوەیی، ئابوری و دارایدایە، کێشە و گرفت و نەبونی خزمەتگوزاری و بێ موچەیی؛ تەنگی بە ژیان و بژێوی خەڵک هەڵچنیوە.

بزوتنەوەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و لابردنی بارگرانی ژیانی هاوڵاتیان؛ بانگەوازی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی هەمو پارت و ڕیکخراوە سیاسیەکان لەناوخۆدا دەکەین، بەشێوەیەک ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بکرێتە بنەما و، هەڕەشە و مەترسیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان دوربخرێتەوە.

هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان داوادەکات:

1. هەرچی زووە پەرلەمان کارابکرێتەوە، کابینەی نوێی حكومەت پێکبهێدرێت و دامەزراوە شەرعیەکان چالاک بکرێن.
2. خۆمان بە دور بگرین لە هەر ململانێیەکی سیاسی لەناوچەکە و عێراق، کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێ.
3. لەسەر بنچینەی نیشتمانی و دامەزراوەیی پەیوەندەی نێوان هەرێم و بەغدا ڕێکبخرێتەوە و دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەی بودجە و پرسی نەوت و گاز.
4. هەرچی زووە هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بدرێت، بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم هەمو توانا داراییەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ دابەشکردنی موچەیەک لە نزیکترین کاتدا.
5. خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان فشار و خۆپیشاندان بکەن، بەکارهێنانی توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەر و خەڵکی سڤیل هێڵی سورە، پێویستە بەشێوەیەکی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان بکرێت و بکەری شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتیەی ناحیەی وەرتێ بدرێتە دادگا.

هۆشداریش دەدات، پەرەسەندنی ڕوداوەکان باشمان پێ ناڵێن، ئەرکی لایەنە سیاسیەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە؛ بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن. یەكڕیزیی بۆ داواکردنی ماف و قوتی خەڵکی کوردستان بپارێزن، نەخشەڕێگای چارەسەر بۆ مافە دەستورییەکان بەهەماهەنگی و یەکگرتووی یەکتر دابڕێژن، دەشڵێت، بۆ هەر ئەگەر و مەترسیەک؛ بڕیاری سیاسیی یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز پێکەوە بدەین. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی هەر هەنگاو و کارێکی پێکەوەیین ، کە ببێتەهۆی دەرچونی میللەتەکەمان لەو قەیرانەی بەرۆکی گرتوین.

لڤین پرێس
Scroll to Top