لڤین
زەهرا بێهروز ئازەر، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان رایگەیاند، ژنان 24٪ داهێنەرانی وڵاتەکەى پێکدەهێنن.
زەهرا بێهروز دەشڵێت، بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، ژنان داهێنەر رێژەییان لە نێوان %14 بۆ %17 دایە بەڵام لە وڵاتەکەی 24٪ ـە ئەوەش بۆ ئێران جێگەی شانازییە.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی، ژنانی ئێران %60ـی کارمەندانی کەرتەکانی پەروەردە و راهێنان پێکدەهێنن و %63ـی ئەوانەی دەچنە زانکۆ و پەیمانگاکان ژنن، هەروەها %56ـی کۆمەڵگەى ئەکادیمیی ئێران ژنانن.
بەگوتەى زەهرا بێهروز، ئێستا ژنانی ئێران شوێن و پێگەی گرنگیان لە کایە جیاوازەکان لە وڵاتەکەی هەیە، دەسەڵات و بەرپرسیارێتیی گرنگیان لە ناوەندە بانکییەکان، دەستە و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان و پەرلەمان و وەزارەتەکان هەیە.
ئێستا وەزیری رێگەوبان و گەشەپێدانی شارەکان و یاریدەری سەرۆک و سەرۆکی نوێى رێکخراوی پاراستنی ژینگە و گوتەبێژی حکومەت و قایمقامی سنە ژنن.
















