لڤین
بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رێنماییەکانی وەرزی عومرەی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و، رۆژانی 16 و 18ـی مانگ گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان بە هەردوو رێگەی وشکانی و ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە حەج و عومرە کردووە گرێبەست واژۆ بکەن، چونکە لە 16ـی مانگەوە گەشتی عومرە بە وشکانی دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەشهاتووە، رۆژی هەینی گەشتەکان بەشێوەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە دەستپێدەکەنەوە.
ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 حاجی لە هەرێمى کوردستان بەشداریی فەریزەى حەجییان کرد و یەک حاجی گیانیلەدەستدا.
















