لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزیری نەوتی عیراق: ئامادەین نەوتی هەرێم لەرێگەی توركیاوە هەناردە بكەین

795399Image1

لڤین

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر هەموو بڕگەكان رێككەوتن كراوە، جگە لە بڕی بەكارهێنانی نەوت و پاڵاوتنی لەناوخۆدا، تەئكیدیشكردەوە، بەپێی ئەو پشكەی لە ئۆپیك بۆ عیراق دیاریكراوە، بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە حكومەتی فیدراڵ رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات.

حەیان عەبدولغەنی، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقیەی راگەیاندووە، یاسای بودجە بڕی ئەو نەوتە خاوەی دیاریكردووە كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان تەسلیمی بكات  بە ئامانجی هەناردەكردن، بڕەكەش 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا پێویستە تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق توركیاوە هەناردە بكرێت.

وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی گفتوگۆ و دانوستانەكان لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای بودجە، پەنا برا بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەو دیاركردنی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت وەك سولفە بۆ ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، هەموو لایەك لەسەر ئەمە رێكەوتن و لەپەرلەمان پەسەندكراو دوا مان لە هەرێم كرد جێبەجێی بكات.

حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر زۆرینەی بڕگەكان رێككەوتن كراوە، بەڵام ئەوەی كە ئێستا بۆتە رێگر لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە، دیاریكردنی 46 هەزار بەرمیل نەوتە بۆ بەركارهێنانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوەش بەرێككەوتنی دیوانی چاودێری دارایی هەردوو حكومەت بووە، بەڵام هەرێمی كوردستان داوای 65 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەكات، ئەوەش پێچەوانەی یاسای بودجەیە، هیوادارین لە قۆناغەكانی داهاتووی دانوستانەكاندا هەرێم رەزامەند بێت لەسەری.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top