لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەمریکا بە رێژەی لە 30% باجی گومرگیی بەسەر عێراقدا سەپاند

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا 2 scaled

لڤین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا لە نامەيەکی تايبەتدا محەمەد شياع سودانی سەرۆکوەزيرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە واشنتن لە 1ی ئابەوە باجی گومرگی بە رێژەی %30 بەسەر هەر بەرهەمێکی عێراقدا دەسەپێنێت کە هەناردەی ئەمريکا دەکرێت.

ترەمپ لە دەقی نامەکەيدا ئاماژەی بەوەکردووە، نامەکە هێزی پەيوەندييە بازرگانييەکانی نێوان عێراق و ئەمريکا نيشاندەدات، هەرچەندە ئەمريکا بازرگانييەکی کەمی لەگەڵ بەغدا هەيە.

ترەمپ لە نامەکەيدا کە واژۆی خۆی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەهەر هۆکارێک عێراق باجی خۆی بەرامبەر ئەمريکا بەرزبکاتەوە ئەوا بە هەر رێژەيەک زيادی بکەن، دەخرێتە سەر ئەو %30ی کە ئەمريکا دايناوە.

ئەوەشهاتووە، هيچ باجێک لەسەر عێراق نامێنێت ئەگەر کۆمپانياکانی بڕيار بدەن لە ئەمريکا وەبەرهێنان بکەن ياخود کارگە بکەنەوە، لە چەند هەفتەيەکدا رەزامەندیی خێرا و پیشەییانە بۆ ئەو پڕۆژانە دابيندەکەن.
ترەمپ بە سودانی دەڵێت ، “ئەم باجانە رەنگە دەستکاری بکرێن، بەرەو زياتر یان کەمتر، بەپێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتەکەت.”

ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ چوارشەممە ترەمپ ئاگاداری کردوونەتەوە بريتی بوون لە عێراق، جەزائیر، برونای، لیبیا، مۆڵدۆڤا و فلیپین.

رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی نامەوە 14 وڵاتی ديکەی ئاگادارکردەوە لە سەپاندنی باجی گومرگی بەرێژەی %40 بەسەر کاڵای هاوردەی ئەو وڵاتانەدا لەنێویاندا بەنگلادیش، ژاپۆن و کۆریای باشوور.

لڤین پرێس
Scroll to Top