لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دادگای فیدراڵی عیراق: دەست لەكاروباری پەرلەمان و حكومەت وەرنادەین

Wenay Hawal 9964bf7457 03d6fb603f

لڤین

دادگای فیدراڵی عیراق جەخت دەكاتەوە لەوەی دەست لەكاروباری پەرلەمان و حكومەت وەرنادات تەنها لە كاتی پێشێلكاری دەستوریدا نەبێت .

بەپێی راگەیەندراوێكی میدیای دادگاكە  ، لە دوای دیاریكردنی سەرۆكایەتی نوێ، ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عیراق بەبەشداری سەرجەم ئەندامەكانی كۆبوەتەوە و  تێیدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە دادگاكە پابەند دەبێت بە ئەركە دەستورییەكانی و جەختیش لە سەربەخۆیی و رێگریكردن لە دەستوەردان لە بریار و كاروبارەكانی كراوەتەوە .

هەر لە كۆبونەوەكەدا پابەندبونی دادگای فیدراڵی بە بێ لایەنی و پاراستنی سستمی سیاسی لە عیراق و پاراستنی مافە دەستورییەكان بۆ سەرجەم عیراقییەكان كراوەتەوە.

دوپاتیشیكراوەتەوە كە دادگاكە دەست لەكاروباری دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێكردن وەرنادات تەنها لە كاتی پێشێلكردنی دەستوردا نەبێت و بە هیچ شێوازێكیش دەست لە هیچ ململانێیەك وەرنادەت كە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دروست دەبێت .

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top