لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حاڵەتێکی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

661044Image1

لڤین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و نەخۆشەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

تەندروستیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، توشبووەکە تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتوونی شارى هەولێرە و کارى کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات و لە هەمان کاتیشدا گۆشتفڕۆشە و ئاژەڵیش لە ماڵان سەردەبڕێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، توشبووەکە لە توشبووەکە لە بەروارى 21ی ئەم مانگەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە چەند نۆڕینگەیەکی چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام بارى تەندروستی بەرەو خراپتر رۆیشتووە و دوای دڵنیابوون و پشکنین، دەرکەوتووە توشبووی تای خوێنبەربوونە.

تەندروستیی هەولێر راشیگەیاندووە، لەئێستادا توشبووەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەر دەکرێت.

لە عێراق، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 179 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەنێویاندا 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top