لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەوروپا: حکومەت سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆسییە ناوخۆییەکانە

sudany with urope

لڤین

لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، پاڵپشتی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی جەختیکردووەتەوە، حکومەت سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆسییە ناوخۆییەکانی وڵاتە لە رێگەی یاسا و دەستوورەوە بە شێوەیەکی دادپەروەر و یەکسان لە نێوان تەواوی هاوڵاتییانی عێراقدا بەبێ جیاوازی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، باڵیۆزەکان ئاماژەیان بە رۆڵی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی عێراق کردووە و هەوڵ و دەستپێشخەریەکانی سەرۆکوەزیران لە بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بە گرنگ و کاریگەر زانیوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتە ئەوروپییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە لە پرسی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و دۆسییە ئیدارییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها جەختیشیان لە مافی کەمەنەتەوەییەکان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شایستە بۆ تەواوی عێراقییەکان کردووەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top