لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

فەرماندەى سوپای پاسداران: لە ناوەڕاستی جەنگێکى تەواوداین

husin salami

لڤین

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ناوەراستی جەنگێکی تەواودان، بەڵام هیچ نائارامییەک لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا نییە.

سەلامی لە رێوڕەسمێکى سەربازیدا لە ورمێ، ئاماژەى بەوەکرد، لە هەلومەرجێکدان فشارە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکان لەسەر وڵاتەکەی هەیە، بەڵام، ئێرانییەکان تاوەکو فشارەکان لەسەریان زیاتربێت پێداگرتر دەبن لە پاراستی خاک و بەرژەوەندییەکانیان.

فەرماندەی سوپای پاسداران، گوتیشی “گەلی ئێران ئێستا لەوپەڕی ئارامیدا دەژین و ئەوەی نائارامە دوژمنەکانیانە”. بەگوتەى حسێن سەلامى، ئەو گەلانەی بەرگرییان لە بەرژەوەندیی سەربەخۆی و یەکێتیی خەکەکانیان نەکرد لە لایەن دوژمنەکانیانەوە بینیان چیان بەسەر هات.

هەربۆیە “بڕیاریانداوە بەهێز و ئیرادەوە بوەستن و بەسەر دوژمنەکانیاندا زاڵ بن. ئەوە چیرۆکی ئەوانە، بەردەوامیش دەبن”.

قسەکانی سەلامی لە کاتێکدایە بە گوێرەی دوایین راپۆرتی پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئیسرائیل گومانی لە سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە و ئامادەکاریی  هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران دەکات.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks