لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی و گوتیرێس کۆبوونەوە

495679242 1168959348611356 1928724637849247072 n

لڤین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوونی گوتیرێسی لە لوتکەی عەرەبی بەرزنرخاندووە و ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕوون و بەهێزی ناوبراو کردووە لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەلان بەگشتی و پرسی گەلی فەڵەستین بە تایبەتی.

سودانی جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پرۆگرامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووەتەوە، لە  رێگەی دامەزراوە سەرەکییەکانی رێکخراوەکەوە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی ئاستی ڕێکخستنی لووتکەی عەرەبی لە بەغداد کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانی پێگەی عەرەبی و ناوچەیی عێراق و ڕۆڵی لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم دەزگا سەرەکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی هەموو پشتیوانییەک پێشکەش بە حکومەتی عێراق بکەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top