لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی: عیراق هیچ نیازێكی نییە بەڵێننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا بكات

1745585233 kurdistan24 9c6fcf5c59

لڤین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بوونی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت رەتدەكەنەوە و هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

سودانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی رایگەیاندووە ، حكومەتەكەی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، چونكە بونیی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت ، خزمەت بە دەوڵەت ناكات .

هەروەها رایگەیاندووە عیراق ماوەی دوو دەیەیە روبەروی تیرۆر بۆتەوە، لە ئێستاشدا كار بۆ پتەوكردنی دەزگا ئەمنییەكان دەكەن ئەوەش لە رێی نەخشە رێگای یاسایی و سیاسی و ئەمنی كە كار بۆ ئەوە دەكەن چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت

لەلایەكی ترەوە سودانی لەو چاوپێكەوتنەدا باسی لە هەڵوێستی عیراق بەرامبەر ئیسرائیل كردوە و دوپاتیكردۆتەوە كە عیراق هیچ نیازێكی نیە دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێت و بەڵێننامەی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بكات .

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top