لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ترەمپ لە قەتەر: بەهێزترین سەربازیمان هەیە لە جیهاندا

444666

لڤین

لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بنکەی ئاسمانی عەدیدی لە قەتەر کرد.

لە وتارێکدا لە بنکەکەدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە هێزی سەربازی وڵاتەکەی بەهێزترینە لە جیهاندا و وتی “ئێمە بەهێزترین سەربازی جیهانمان هەیە”، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی گەورەترین بودجەی سەربازیی تا ئێستا تەرخانکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعدید لە قەتەر قسەی بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی کرد، وتی دەیەوێت “کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت نەک گڕیان بگرێت”.

ترەمپ لە دووەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو وتی: وەک سەرۆک، ئەولەویەتی من کۆتاییهێنانە بە ململانێکان نەک هاندانیان. بەڵام هەرگیز درێغی نابم لە بەکارهێنانی هێزی ئەمریکی ئەگەر پێویست بوو بۆ بەرگریکردن لە ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانمان.

سەبارەت بە بەهێزی سوپای ئەمریکا، ترەمپ وتی، دەسەڵاتی ئێمە وێرانکەر و سەرسەختە، سەربازەکانمان شەڕی دوژمنانی شارستانیەت دەکەن.

هەروەها ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ دروستکردنی کڵاوەیەک زێڕین و وتی “دەمانەوێت قوبەیەکی زێڕین دروست بکەین بۆ ئەوەی بمانپارێزێت، تێچووی ئەم کارە ملیارەها دۆلاری تێدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە هێزی ئاسمانی ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف 47 وەردەگرێت، هەروەها وڵاتەکەی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمیش دروست دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە ماوەی دوو هەفتەدا داعشیان تێکشکاند، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی ڕابردوو قەیرانی نێوان هیندستان و پاکستانی چارەسەرکردووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top