لڤین
پاش تەشەنەکردنی ئاگرەکەی ئۆرشەلیم (قودس) وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوای لە سوپای وڵاتەکە کرد، تیمەکانیان بۆ پاڵپشتی ئاگرکوژێنەرەوەکان بنێرنە ناوچەکە و بارودۆخەکەشی بە “بارى لەناکاوى نەتەوەیی” ناوبرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی نیسانی 2025) یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رووبەڕووی بارى لەناکاوى نەتەوەیی بوونەتەوە و هەموو ئەو هێزانەشی لەبەردەستدان جوڵەیان پێکراوە، تاوەکو ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
پۆلیس و میدیای ئیسرائیل رایانگەیاندووە، ئەو شارۆچکانەی کە نزیکەی 20کم لە رۆژئاوای قودسەوە دوورە چۆڵکراون.
هەر بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا بەهۆی فراوانبوونی ئاگرەکەوە ناوچەی زیاتر پێویستی بە چۆڵکردن بێت.
هەفتەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی و گەرما و زیادبوونی خێرایی با ئاگرەکە دروستبوو و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا نۆ کەس برینداربوون.