لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

تەندروستی عێراق: پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران

7e55d338 b1ed 4d98 99f8 7663ed9980e7

لڤین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و بەوەش كۆی حاڵەتەكاتی توشبون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا گەیشتە 19 حاڵەت.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و كۆی گشتی توشبوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 19 حاڵەت، وێڕای دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاكە.

بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی عێراق، حاڵەتەكان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 7 حاڵەت لە زیقار، 4 حاڵەت لە كەركوك لەگەڵ دو حاڵەتی گیانلەدەستدا، 3 حاڵەت لە موسەنا، یەك حاڵەت لە نەینەوا، یەك حاڵەت لە بەسرە، یەك حاڵەت لە بەغدا، یەك حاڵەت لە میسان و یەك حاڵەت لە واست.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top