لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پێویستە ئەوروپا گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران چالاک بکاتەوە

1100072 1797235000 w900 h900

لڤین

بڕیارە سبەی شاندی دانوستانکاری واشنتن و تاران لە ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆببنەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئێران پابەندی ئەو بەڵێنانەی نەبووە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی داویەتی.

رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025 مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پاریس رایگەیاند؛ “وڵاتانی ئەوروپا دەبێ بە خێرایی لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بڕیار بدەن، لەبەر ئەوەی ئێران بە کردەوە ئەو رێککەوتنەی ئێستای لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێشێل کردووە”.

رۆژی شەممەی هەفتەی رابردوو یەکەم کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمەریکا لە عومان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا چەندین لێدوانیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دا، کە لە سەرووی هەموانەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بوو.

دۆناڵد ترەمپ ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە “خۆی لە رێککەوتن دەدزێتەوە” و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئێران نەیەتە ژێر باری رێککەوتن، “چارەنووسێکی خراپ” چاوەڕێی دەکات و گوتی؛ “بۆردومان دەکرێن، بۆردوومانێک کە تاوەکو ئێستا مێژوو تۆماری نەکردووە”.

هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێرانە دەڵێت؛ ئەوان لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ گفتوگۆیەک ناکەن، لەبەر ئەوەی بە “مافی بێ ئەملا و ئەولای” خۆیانی دەزانن، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەو لێدوانە راستەوخۆ سەردانی رووسیای کرد بۆ ئەوەی “نامەی فەرمی خامنەیی” بگەیەنێتە دەست پوتین.

رۆژی پێنجشەممە، 17ـی نیسان، رافایل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی تارانی کرد و دوای گەڕانەوەی هۆشداری دا کە تاران و واشنتن خەریکی بەفیڕۆدانی کاتن و گوتیشی کە ئێران مەودایەکی زۆر کەمی ماوە بۆ ئەوەی “دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات”.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا بە میدیاکانی راگەیاند کە ئەو هەرگیز هێرشکردنە سەر ئێرانی بەتەواوەتی رەت نەکردووەتەوە و گوتیشی؛ “هیچ پەلەم نییە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، لەبەر ئەوەی پێم باشە دانوستان بکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top