لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن جەخت لە مسۆگەركردنی مافەكانی كورد لە سوریا دەكەنەوە

eb89afb2 2cb3 41aa 9051 ab10efdc0d96

لڤین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆبونەوەی نێوانیاندا جەخت لە مسۆگەركردنی مافەكانی كورد لە سوریاو گرنگی دورخستنەوەی عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه دەكەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ له‌ پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌ پێشوازیى لێكرا.

ئەوەش خراوەتەڕو، پاشان له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كى دوقۆڵيدا، هه‌ردو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد. نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نساو سه‌رۆك ماكرۆن له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوپات كرده‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ خواستى دولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوەندييه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها‌ هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دورخستنه‌وه‌ى وڵات له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له‌ ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سوريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. هه‌ردو لا داكۆكييان له‌ گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سورياو گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌‌، كرده‌وه‌.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top