لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی و وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبونەوە

6e90a8a2 e2a0 4b50 9b69 aa9317bbda36

لڤین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبوەوەو رایگەیاند، عێراق پشتیوانی لە دیدار و گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی كردوە لە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكاو لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی هەردو وڵات و رێگاكانی بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانەیان لەسەر هەمو ئاستەكان كردوە.

سودانی لە كۆبونەوەكەدا جەختی لە گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كردۆتەوەو ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەتی عێراق پێشوازی لە تەواوی هەوڵەكان دەكات بۆ چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەكەو پشتیوانیش لە دیدار و گفتوگۆكان بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە دەكات.

هەروەك سودانی جەختی لەوە كردۆتەوە كە عێراق هەنگاوی تەواوی ناوە بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانێكی گشتگیرو چاكسازی كە گرنگترینیان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانە كە ئەوەش جەختكردنەوەیە لەسەر ئەوەی گەلی عێراق بە هەمو پێكهاتەكانیانەوە لەسەر رێرەوی دیموكراسی دەڕوات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لای خۆیانەوە ئەندامەكانی كۆنگرێس ئاماژەیان بە گرنگی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ عێراق داوە بەو پێیەی عێراق هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top