لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لە هێرشێکی ئيسرائيلدا بۆ سەر غەززە شەش برا کوژران

Israel Palestinians Gaza

لڤین

لە هێرشێکی ئيسرائيلدا بۆ سەر شاری دێربەلح لە غەززە، شەش برا کە خۆبەخش بوون لە چێشتخانەیەکی خێرخوازیی کەرتەکە کوژران.

هێرشەکەی ئيسرائيل بەرەبەيانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شەش برايەی کردە ئامانج، 14 کەسی ديکەش لە چەند هێرشێکی ديکەدا بۆسەر ناوچەکانی ديکەی غەززە کوژران.

ئەو شەش برايە بە ناوەکانی (ئەحمەد ئيبراهيم زەکی، مەحمود، محەمەد، مستەفا، زەکی هەروەها عەبدوڵڵا)، خۆبەخشی کۆمەڵەی خێرخوازیی ساڵح بوون لە غەززە.

بەگوێرەی ئەو ڤيديۆيانەی بڵاوکراونەتەوە، باوکيان نوێژ لەسەر تەرمەکانيان دەکات، ئەوەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئيسرائيل و حەماسەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 نزيکەی 60 هەزار فەڵەستينی کوژراون کە زۆرينەيان ژن و منداڵن.

لە مانگی تشرینى دووەمى ساڵی رابردوو، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانياهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و يواڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد، بە تۆمەتی پێشێلکاریی جەنگی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە.

هەروەها، ئیسرائیل بەهۆی شەڕی غەززەوە لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان رووبەڕووی دۆسییەی جینۆساید بووەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top