لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پزیشکیان: لە دۆخێکی هاوسەنگدا دانوستان دەکەین

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران scaled

لڤین

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ دانوستاندایە، بەڵام لە دۆخێکی هاوسەنگدا و ناکرێت لەلایەک هەڕەشەمان لێبکەن و لەلایەکی دیکەشەوە داوای دانوستان بکەن.

بەگوێرەى میدیای فەرمیی ئێران، مەسعود پزیشیکیان وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا رایگەیاندووە، “ئەگەر لایەنی بەرامبەرمان دانوستانی دەوێت، هۆکارى چییە هەڕەشە دەکات”.

پزیشکیان باسیلەوەکردووە، “ئەمڕۆ ئەمریکا تەنیا سوکایەتی بە ئێران ناکات، بەڵکو سوکایەتی بە تەواوی جیهان دەکات و ئەوەی ئەنجامیدەدات، پێچەوانەی داواکردنی دانوستانە”.

سەرۆککۆماری ئێران جەختیلەوەکردووەتەوە، سەرجەم پیلانگێڕییە دەرەکییەکانی دژی وڵاتەکەی شکستدەهێنێت، تاوەکو گەلانی ئێران یەکگرتووبن لەناوخۆیاندا.

مەسعود پزیشکیان باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، حکومەتەکەی پلانی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە گوزەرانی خەڵک هەیە و پێویستە ئەمساڵ هەوڵی زیاتر بدەن، بەروارد بە ساڵانی رابردوو لەو بوارەدا.

ئەم گوتانەی سەرۆککۆماری ئێران لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا تاران ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن دەربڕی، لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران نارد.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top