لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هه‌ر كه‌سێك له‌ شوێنی گشتی جگه‌ره‌ بكێشێت به‌ 50 هه‌زار سزا ده‌درێت

9251a77f a294 44f2 9c6c 3f9c1be009aa

لڤین

په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشان و سنوورداركردنی ده‌یه‌وێت باج بخاته‌ سه‌ر جگه‌ره‌ و هاوشێوه‌ی ڤه‌یپ كار بۆ قه‌ده‌خه‌ كردنی بكرێت و ته‌نیا به‌ كه‌سانی سه‌روو 18 ساڵ بفرۆشرێت.

لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات، ڕه‌شنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان به‌ ئامانجی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ قۆناخی كۆتاییدایه‌ و دوای په‌سه‌ند كردنی پرسی جگه‌ره‌ كێشان و به‌كارهێنانی ڤه‌یپ به‌ یاسا ڕێكده‌خرێته‌وه‌، هاوكات پرۆسه‌ی هاوردەکردنی پاکەتی جگەرە، مادەکانی نێرگەلە و ڤەیپ باجی زیادییان ده‌خرێته‌ سه‌ر.

به‌گوێره‌ی ورده‌كاریی ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشان‌ بێت، ئه‌گه‌ر له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان جگه‌ره‌ بكێشیت، به‌ 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێیت، جگه‌ له‌مه‌ش هه‌ر فرۆشیارێك جگه‌ره‌ به‌ كه‌سانی خوار 18 ساڵ بفرۆشێت به‌ 6 مانگ زیندانی یاخود به‌ پێبژاردنی 250 تا 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top