لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرجەم ئەندامانی خێزانی ياريزانێکی یانەی قوەجەوییە کوژران

Lebanon Israel

لڤین

یاریزانێکی یانەی قوەجەوییەی عێراقی، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا لە باشووری بەیروت کوژران.

ئەو یاریزانەی قوەجەوییە ناوی محەمەد باقر حسێنییە و بەڕەگەز لوبنانییە و درێسی ژمارە 55 یانەکە دەپۆشێت.

بەو بۆنەیەوە یانەی قوەجەوییە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی یاریزانەکە کردووە و هەواڵی کوژرانی سەرجەم ئەندامانی خێزانی یاریزانەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی 1ـی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکیان لە باشووری بەیروت بۆردوومانکرد و جێگری بەرپرسی دۆسیەی فەڵەستینی حیزبوڵا کرایە ئامانج.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکەوە چوار کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top