لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: هەنگاوە یاساییەکانى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە تەواو بکرێن

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

لڤین

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە ساڵیادی کیمیابارانى هەڵەبجەدا جەخت لە پەلەکردن لە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان دەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کارەساتی هەڵەبجە داوامان لێدەکات چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراق بەرەو پێشەوە ببەین”.

هەروەها بەپێویستیشى دەزانێت داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت، رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی قەدەغەکراو بکات و شەڕ و ململانێکان رابگرێت و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا بەرقەرار بکات.

سەرۆکایەتیى کۆمار، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کار بۆ گۆڕینی بە پەلەى هەڵەبجە بۆ پارێزگا بکەن و بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوە یاساییەکان لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقەوە تەواوبکرێن.

جەختیش لە پێویستیی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکاتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top