لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سویسرا سامانی بەشار ئەسەد بلۆك دەكات

لڤین

میدیاكانی جیهان بڵاویان كردەوە، حكومەتی سویسرا بڕیاریدا سامانی زیاتری بەشار ئەسەد و كەسە نزیكەكانی لە وڵاتەكەیان بلۆك بكات.

میدیاكانی جیهان لەبارەی بلۆككردنی سامانی بەشار و ئەسەد و كەسە نزیكەكانی لە سویسرا بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.

میدیا جیهانیەكان بڵاویان كردەوە، سویسرا سامانی زیاتری بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا و كەسە نزیكەكانی بلۆك دەكات .

دەشڵێن، ئەو رێكارانەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی هیچ پارەیەكی ئەسەد لە سویسرا دەرنەچێت پێش ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت سەبارەت بە یاساییبوونی ئەو سامانە.

باس لەوەشكراوە، ئەگەر روونبووەوە ئەو سامانە بەشێوەیەكی نایاسایی بەدەستهاتووە، حكومەتی سویسرا هەوڵ دەدات بەشێوەیەك بیگەڕێنێتەوە. كە سودی بۆ گەلی سوریا هەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو سویسرا بڵاوی كردەوە، 112 ملیار دۆلار پارەی سوریا لە ساڵی 2011ەوە بلۆك كراوە بەهۆی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر سوریا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks