لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حەماس لە قاهیرەیە بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست و ئیسرایل هەڕەشە دەکات

1737231458 kurdistan24 w900 h900

لڤین

بەرپرسێکی حەماس گوتی: شاندێکی بزووتنەوەکە بە مەبەستی پرسی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە  لە قاهیرە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاداری 2025، سەرکردەیەکی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: شاندێکی باڵای سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس، گەشتوونەتە قاهیرە بە مەبەستی دانوستانکردن بۆ ئاگربەستی دووەم .

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار وایە رۆژی شەمە لەگەڵ بەرپرسانی میسر کۆببنەوە بۆ دانوستانکردن  و رێکەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.

رۆژی شەممەی ڕابردوو بە مەبەستی دەستکردن بە دانوستانەکان، حەماس و ئیسڕائیل بارمتەکانیان گۆڕیەوە، بەڵام ئیسڕائیل لە ئێستادا رەتیدەکاتەوە بچیتە قۆناغی دووەمی ئاگربەست، لە هەڕەشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە.

ئیسرائیل ڕایگەیان، حەماس 24 بارمتەی دیکەی دەست بەسەر کردووە و زیاتر لە 35 تەرمیش لەناو کەرتی غەززە بەدەستەوە ماوە و ڕادەستی نەکردوونەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top