لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتی نەوت: چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

25320231345800 nawt1122023

لڤین

هەولێر و بەغداد ڕێککەوتن کە ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت تا وردە وردە ئاستی هەناردەکردن دەگەیەننەوە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێت چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین.

ئەمشەو باسم خوزەیر، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت دەربارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، “راگرتنی کارەکانی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە، ئەمەش پێویستی بە ماوەیەکە تا نۆژەن دەکرێتەوە بۆ  گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی، بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە کەمترین بڕی دیاریکراوە لە بودجەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەمدواییە شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کرد، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت”، ڕوونیشیکردەوە، “لەلایەن هەرێمەوە ئاگادارکراینەوە کە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردن”.

باسم خوزەیر ڕاشیگەیاند، وەزارەتی نەوت پەیوەندی بە لایەنی تورکیاوە کردووە بۆ بەدواداچوون دەربارەی ئامادەیی ئەو بۆرییەی کە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دیاری کراوە، و چاوەڕوانی وەڵامین لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو”.

لڤین پرێس
Scroll to Top