لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلی عەلاق: بانکەکان دەگۆڕین بۆ سەکۆی ئەلکترۆنی زیرەک

ali alaq

لڤین

پارێزگاری بانكی ناوەندی گرنگی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی دەخاتەروو و دەڵێت” بەکردنەوەی ئەم ناوەندە لە سپیکردنەوەی پارە ڕزگارمان دەبێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەمیانی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لەسلێمانی ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەم ناوەندە بۆ سلێمانی گرنگە، ئەم ناوەندە بێجگە لە ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان ، هاوكات دەبێتە شوێنی كۆكردنەوەی بازرگانەكان و بانکەکان، و بانکی ناوەندی عێراق سەرپەرشتی ئەم ناوەندە دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیداین لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری گرفتی بەشێک لە بانکەکان لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات ڕاشیگەیاند، کردنەوەی ئەم ناوەندە داراییانە وەبەرهێنانی ناوخۆی زیاد دەکەن و دەیانەوێت کێشەکانی نەمانی پارە لە بازارەکاندا چارەسەر بکەن.

عەلی عەلاق وتیشی، ئیمە لەعێراق پرۆژەی وەبەرهێنانمان زۆرە و پرۆژەی زۆر مەزن هەیە کەدەتوانرێت برەوی پێ بدرێت، بەڵام هەلی گونجاو نییە بۆ پاڵپشتیکردن لێیان و پاڵپشتی بەهێزیان نییە، و ئەم ناوەندە لە سپیکردنەوەی پارە ڕزگارمان دەکات، و هیوایەک بۆ هاووڵاتی دروستدەکات کە پارەکانیان لەبانکەکان دابنین و بانکەکان بتوانن وەبەرهێنانیان پێوەبکەن، لەژێر چاودێری بانکی ناوەندی عێراق.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks