لڤین
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی بۆردومانێكی فڕۆكه‌یه‌كی F-16ی عێراقی پێنج چه‌كداری سه‌ر به‌داعش له ئه‌شكه‌وتێكی سنوری پارێزگای ئه‌نبار كوژران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان به درێژایی هه‌فته‌ی ڕابردو سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كیان به‌سه‌ر شانه‌كانی تیرۆریستی داعش و سه‌ركردایه‌تیكردنیان تۆمار كرد و وانه‌ی توندیان له ناو كه‌رته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و وادی زه‌یتون فێركردن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی F-16ی عێراقی مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كرانه ئامانج.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، به هه‌وڵی به‌رده‌وام و چاودێری و پلاندانان له شانه‌ی ئامانجه‌كان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، پێنج تیرۆرستی داعش كه له‌ناو ئه‌شكه‌وتێك له به‌شی باكوری ناوچه‌ی راوه بون ده‌ستنیشان كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوابه‌دوای ئه‌م چاودێرییه ورده، فڕۆكه‌یه‌كی F-16ی عێراقی هێرشێكی ئاسمانی سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدا كه شوێنی ئامانجداریان به‌ته‌واوی له‌ناوبردوه و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه‌ش كه پێنج چه‌كدار بون له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان له‌ناوبران.