لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی: سوپا خزمه‌تی‌ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات

3e9f8d56 3b97 4cf2 aa3e c5c05ab31ee5

لڤین

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێك ده‌ستكه‌وتنه‌كانی‌ سیستمی‌ دیموكراتی‌ وڵات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگا به‌ تاكڕه‌وی‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی‌ سه‌ركێشی‌ نادات، ده‌شڵێت: “سوپا خزمه‌تی‌ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات”.

محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق له‌ وتارێكدا له‌ یادی‌ 104 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراقدا وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه‌ “سوپای عێراق ساڵانێك گرفتاری‌ سیاسه‌ت و شه‌ڕه‌ بێماناكان بوو، به‌هۆی هه‌ژموونی رژێمی دیكتاتۆره‌وه‌ كه‌ چه‌ندین شه‌ڕی‌ بێمانای‌ ئه‌نجامدا و وایكرد سوپا ماندوو بێت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌”.

سودانی‌ وتی‌: “دوای‌ دیكتاتۆریه‌ت سوپای‌ عێراق ئۆپه‌راسیۆنی‌ قاره‌مانانه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌ و بووه‌هۆی‌ له‌ناوبردنی‌ تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا”.

وتیشی‌: “سیستمی‌ سیاسی‌ ئێمه‌ رێگه‌ به‌تاكڕه‌وی‌ و ئه‌نجامدانی‌ سه‌ركێشی‌ نادات كه‌ وێرانبوونی‌ وڵاتی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ “حكومه‌ت له‌ پێكهێنانیه‌وه‌ پاڵپشتی سوپا بووه‌ و باشترین چه‌كی‌ بۆ سوپای‌ عێراق دابینكردووه‌”.

فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق راشیگه‌یاند كه‌ سوپا كۆڵه‌كه‌ی‌ به‌هێزی‌ بنیاتنانی‌ ده‌ستووری دیموكراتییه‌.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top