لڤین
لە شاری نیوئۆرلیەنزی ئەمریکا، بارهەڵگرێک خۆی كرد بەنێو خەڵکیدا و 10 کەس گیانیان لەدەستداو 30 كەسی دیكەش برینداربون.
روداوەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە كاتی ئەمریكا لە شەقامێكی قەرەباڵغی گەڕەكی فەرەنسی شارەكە رویداوە كە بە ناوچەیەكی گەشتیاری دەژمێردرێت.
هەرچەندە ئێف بی ئای رایگەیاند، روداوەكە پەیوەندیدار نییە بە كردەوەی تیرۆریستییەوە بەڵام سەرۆكی شارەوانی شارەكە لە لێدوانێكدا روداوەكە بە “تیرۆریستی” ناوبردوە.
بەرلەوە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوز، لەزاری چەند شایەتحاڵێكەوە رایگەیاندبو، بارهەڵگرەكە بە خێراییەكی زۆر خۆی كردوە بەنێو قەرەباڵغییەكداو پاشان شۆفێرەكەی دابەزیوەو دەستی كردوە بە تەقەكردن، بەرلەوەی پۆلیس تەقە لە شۆفێرەكە بكەن و برینداری بكەن.