Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

گواستنەوەی غازی سروشتی لە رێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا رادەگیرێت

لڤین

گازپرۆم کۆمپانیای وزەی ڕووسیا بڵاویکردەوە،گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکراینا بۆ ئەوروپا ڕاگیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای وزەی ڕووسیا گازپرۆم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، روسیا لە کاتژمێر 8ـی بەیانیەوە ڕێککەوتنی پەیوەست بە گواستنەوەی غازی روسیا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا کۆتای پێهاتووە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، راگرتنی هەناردەی غازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئۆکراینا، چونکە کیێڤ درێژکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی ڕەت کردووەتەوە .

باس لەوەش کراوە، گازپرۆم بێبەش کراوە لە دابینکردنی غازی سروشتی روسیا کە لەریگای ئۆکرایناوە دەگوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

هاوکات بەپێی ئەو راپۆرتانەی هەناردەی غاز کە حکوومەتی ئۆکراینا کە لە کۆتایی ساڵی 2023 بڵاویکردووەتەوە، بڕی ئەو غازەی روسیا کە لە رێگەی ئەو هێڵی بۆریانە و وڵاتەکەوە بۆ ئەوروپا گواستراوەتەوە لە ساڵی 2023ـدا بە بەراورد بە ساڵی 2022 بەرێژەی 22٪ کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ 15 ملیار مەتر سێجا.

هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی غازی روسیا بۆ ئەوروپا نۆرد ستریم ١، نۆرد ستریم ٢ و یامال-ئەورووپا بکەونە دۆخێکی نالەبارەوە و گواستنەوەکە لە ڕێگەی ئۆکرایناوە ڕابوەستێت، ئەوا تورکیا وەک تاکە ڕێگا لە پلانی یەکەمدا دەبێت کە پەیوەستە بە رێکەوتی بازرگانی (سێ کوچکەیی) تورکمانستان-تورکیا-ئەوروپا.

هاوکات ئۆکراینا لە ڕێگەی ئەو گرێبەستەوە ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلار و گازپرۆمیش ساڵانە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.

لڤین پرێس
Scroll to Top