لڤین
سەرۆکایەتیی سووریا ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دیمەشقە و کاروبارەکانی دەوڵەت ڕایی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتیی سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنگۆی جێهێشتنی دیمەشق لەلایەن ئەسەدەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ناوبراو هێشتا لە پایتەختە و کاروبارەکانی دەوڵەت ڕایی دەکات و بۆ هیچ وڵاتێک نەڕۆیشتووە.
سەرۆکایەتیی سووریا، ئاماژەی بەوە دا، ئەو هەواڵانەی کە خەڵک چەواشە دەکەن نوێ نین بەڵکو بە درێژای ساڵی ڕابردوو هەواڵی لەو شێوەیە بڵاو کراوەتەوە
هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر هەواڵ و چالاکییەکی تایبەت بە سەرۆکی سووریا، لە پلاتفۆرمەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و مێدیای نیشتمانیی سووریاوە بڵاو دەکرێتەوە.