لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

كۆریای باشوور باری لەناكاوی راگەیاند

153122024 34erer

لڤین

بەهۆی تۆمەتباركردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تێوەگلان لە چالاكی دژ بە حكومەت، سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە وڵاتەكەی راگەیاند. 

میدیای فەرمی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە یون سوك یول، سەرۆكی ئەو وڵاتە، بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی باری لەناكاوی لەسەرانسەری كۆریای باشوور راگەیاند، ئەمەش دوای تۆمەتباركردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تێوەگلان لە جموجۆڵ و چالاكی دژ بە دەوڵەت.

سەرۆكی كۆریای باشوور لە پەیامێكدا رایگەیاند: ئامانج لە راگەیاندنی باری لەناكاو، لەناوبردنی سەرجەم لایەن و گروپەكانی لایەنگری كۆریای باكوور و پاراستنی ئازادی و سیستمی دەستورییە لە وڵاتدا.

بڕیارەكەی سەرۆكی كۆریای باشوور لەدوای رەتكردنەوەی یاسای بودجە دێت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، كە لە پەرلەمان خرایە دەنگدانەوە.

لەدوای بڕیارەكەی یون سوك یول، وەزارەتی بەرگیی كۆریای باشوور راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی سەرجەم فەرماندە باڵاكانی سوپای كرد.

بە راگەیاندنی باری لەناكاو لە كۆریای باشوور، هەموو جۆرە یاسایەكی بەركار لەو وڵاتە پەكدەخرێت و كاری پێناكرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top