لڤین
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پارێزگای كه‌ركوك، عێراقێكی بچوككراوه‌یه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارێزگایه‌ش، به‌مانای سه‌ركه‌وتنی هه‌مو وڵات دێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، ئه‌مڕۆ عه‌ممار حه‌كیم پێشوازی له سوفیان نعێمی سه‌رۆكی هۆزی نعێم و له‌دیدارێكدا باسیان له پێشهاته سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات و دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك كرد و له‌وباره‌یه‌وه بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ كرد، و گرنگی هۆزه‌كانی عێراقیان وه‌ك پایه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگای عێراقی ڕونكرده‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختی له “گرنگی سه‌ركه‌وتن له كه‌ركوك” كرده‌وه و وتی، “كه‌ركوك، عێراقێكی بچوككراوه‌یه، سه‌ركه‌وتنیش تێیدا سه‌ركه‌وتنه له هه‌مو عێراق”، داوای كرد “هه‌مو لایه‌ك دڵنیا بكرێته‌وه و گرنگی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان بده‌ن”.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی گرنگیدان به قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌وه‌ی پێش پێكهێنانی به‌ڵێنیان پێدابو جێبه‌جێی بكه‌ن.
عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختی له “وه‌به‌رهێنان له توانای كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری پارێزگاكه” كردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “كه‌ركوك له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی كشتوكاڵ و خۆبژێوی دانه‌وێڵه‌دا ئاماده‌یه”، داوای “پاڵپشتیكردنی جوتیاران به تۆ‌و و میكانیزه‌كردن و ئاودێری سه‌رده‌میانه‌ى كرد.