لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەمرۆ زیاتر لە 284 ملیۆن دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە خراوەتە بازاڕەوە

لڤین

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 11ـی 2024، بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 284 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. کە لەو بڕەش 10 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە کاش بووە.
بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە دۆخێکی ناسەقامگیردان، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق و گرووپە چەکدارەکانەوەیە.
شارەزایانی ئابووری عێراقیش دەڵێن: لە ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەهای 100 دۆلار بۆ نزیکەی 160 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش زیانێکی گەورە بە ئابووری عێراق و هاوڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت.
هاوکات، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “عێراق پەلکێشی جەنگ بکرێت، ئابوورییەکەی پەکی دەکەوێت چونکە تەنها پشتی بە نەوت بەستووە.”
لڤین پرێس
Scroll to Top