لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ئیستانبوڵ

982b9809 9452 440f 9aa5 6d016b6ebc2e

لڤین

ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەكانی پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ و هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ناوچەكە لەلایەن ئاسایشی ئیستانبوڵەوە بانگ كران.

بەپێی میدیاكانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، پۆلیسی توركیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ڕێکخستنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی لە ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ.

پۆلیس بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، قوفڵی دەرگاکەیان شکاندوەو چونە ناو بارەگاکەوەو وێنە، ئاڵا و پەرتوکەکانی ناو بارەگاکەیان پشکنیوە و خستویاننەتە سەر زەوی و گەڕان و پشکنینەکەیان تا کاتژمێر 11 بەردەوام بوە، دوای گەڕانەکەش دەستیان بەسەر هەندێک وێنە و پەرتوکدا گرتوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بۆ وەرگرتنی وتە هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ناوچەكە ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئینان-یان بانگ کردون.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top