لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عێراق هەنگاوێكی نوێ بۆ پاراستنی سنوورەكانی دەنێت

20220728215129 original 18 800x455

لڤین

پاسەوانی سنووری عێراق دابینكردنی سیستمی وزەی خۆر بۆ زیاتر لە 500 بنكە و خاڵی سنووری رادەگەیەنێت.

محەمەد عەبدولوەهاب، فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەیەك گرێبەستی گەورەیان لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنان كردووە، لەوانەش دابینكردنی ئامێر و كەلوپەلی ئەندازیاری بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنوور بەمەبەستی بڕینی رێگا و كردنەوەی بۆ بنكەكانیان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و بەرزەكان.

وتیشی، “یەكێك لە گەورەترین گرفتەكان كە لە سنوورەكاندا هەیە، نەبوونی وزەی كارەبایە، بۆیە پشتمان بە سیستمی وزەی خۆر بەستووە بۆ دابینكردنی كارەبا” ئەوەشی وت، “گرێبەستیان كردووە بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ 575 بنكە و خاڵی سنووری، سەرەڕای دابینكردنی تانكەر و 350 ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ مەفرەزەكان لە جۆری (لاندكرۆزەری دەبڵ قەمەرە)”.

گرێبەستەكان بەهەمان شێوە دابینكردنی كێبڵی (Optical cable) بە درێژیی 450 كیلۆمەتر لەخۆدەگرێت كە لە ناوچەی عەرعەر لە باشوورەوە تا ناوچەی وەلید لە باكوور دەگرێتەوە، محەمەد عەبدولوەهاب وای وت.

فەرماندەیی پاسەوانیی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و ئەركی پاراستنی سنوورەكانی عێراقی لەئەستۆدایە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top