Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

كۆریای باكوور: تا سه‌ركه‌وتن له‌ ئۆكرانیا پشتیوانی رووسیا ده‌كه‌ین

لڤین

ئه‌مرۆ هه‌ینی 1ی تشرینی دووه‌می 2024، شو سۆن هوی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ مۆسكۆ، جه‌ختیکردەوە لەوەی وڵاته‌كه‌ی تا به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌ ئۆكرانیا، پشتیوانی رووسیا ده‌كات.
ئه‌و لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایه،‌ راپۆرته‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێزه‌كانی كۆریای باكوور، به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌كه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریا ده‌ڵێت: “دووباره‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا رۆژی سه‌ركه‌وتن، ئێمه‌ به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌ڤاڵانی ڕووسیمان ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێرگی لاڤرۆڤ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ مۆسكۆ چاوی به‌ هاوتا كۆرییه‌كه‌ی كه‌وت و ئاماژه‌ی بۆ “په‌یوه‌ندی به‌هێز‌ی” نێوان سوپای هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ كرد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، نه‌ مۆسكۆ و نه‌ پیۆنگ یانگ؛ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خۆرئاوایان ره‌تنه‌كردووه‌ كه‌ ده‌ڵێن هه‌زاران سه‌ربازی كۆریای باكوور، بۆ به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕی ئۆكرانیا، ره‌وانه‌ی رووسیا كراون.
لاڤرۆڤ دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ رایگه‌یاند: “په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوو سوپا و ده‌زگاكانی هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ وا ده‌كات چاره‌سه‌ر بۆ ئامانجه‌ ئه‌منییه گرنگه‌‌كانی هاوڵاتیانی ئێمه‌ و هاوڵاتیانی كۆریا باكوور بێنێته‌دی”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ وێستگه‌ی میترۆی یارۆسلاڤیكی له‌ مۆسكۆ ده‌ستیپێكرد و گفتوگۆكان له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌رده‌وامیان ده‌بێت”.
لای خۆشیەوە ئه‌مریكا رایگه‌یاندووە، 8 هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكوور له‌ رووسیا مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت و ره‌نگه‌ بۆ شه‌ڕكرن له‌ ئۆكرانیا ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌ بكرێن.
ڤولۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی كۆریای باشوور، ئیدانه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ “تا ئێستا هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆریای باكوور، ده‌ستیان به‌ جووڵه‌ نه‌كردووه‌”.
رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور قووڵتر بكاته‌وه‌. هەروەها له‌ هاوینی ئه‌م ساڵدا، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، سه‌ردانی پیۆنگ یانگ-ی كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون، رێكه‌وتنێكی هاوكاری هاوبه‌شی واژۆ كرد.
لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top