لڤین
سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە کۆبوونەەکەدا دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا بدرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتەنەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدرێت کە بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی پێشوو لێیان وەرگیراوە.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسیی عێراق کە ماوەیەکە مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.