لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

مێردمنداڵێک لە گەرمیان خنکا

hawaL site

لڤین

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مێردمنداڵێک لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەن لە سنووری گەرمیان خنکاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێکی ١٢ ساڵان کە لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەن لە قۆرەتوو خنکابوو، هێنرایە پزیشکی دادوەری لە کەلار.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە تا بزانن هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو مێردمنداڵە چییە.

ئەوەشی خستووەتە روو، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو منداڵە ناوی (م. ج. ل.)ـە و دانیشتووی گوندی باریکەنە لە سنووری قۆرەتوو.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top