لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لێدوانی نوێی قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچەوە

1319102024 a7f0fff0 660493image1

لڤین

جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند، تاکو کۆتایی ئەمساڵ دەبێت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی چارەسەر بکرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی چارەسەر کرابێت و ئەو کێشەیە نەمێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، 18ی 10ی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆران کرد و بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە، تاکو رۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top