لڤین
کۆمپانیای رەوا ھاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بۆ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەی کامێرانی خاڵ بۆ خاڵی رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی تەواو نەکراوە و لە ئێستاشدا پڕۆژەکە ماوەکەی تەواو نەبووە.
گوتیشی، لە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای چەمچەماڵ خراوەتەکار، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکار جەخت دەکاتەوە ئەو ھەواڵانە ناڕاستن و ھیچ بنەمایەکیان نییە.