لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 خەرجکرا

48202410619LHI3zA2ORFO7rRJzkMcl

لڤین

وەزیری دارایی بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەبڕیاری  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top