لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت

مەسروربافل

لڤین

سەرۆکی یەکێتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە جارێکیتر بانگهێشتی مەسرور بارزانی بۆ دیبەیت دەکات.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، پەیامێکم بۆ مەسرور بارزانی نارد و بانگهێشتم کرد بۆ دیبەیت و دەڵێم با بەبەرچاوی دنیاوە و لەسەر میدیاکان دیبەیت بکەین، دەزانم کاک مەسرور پیاوێکی ترسنۆک نییە، و لێرەوە دەڵێم وەرە دیبەیت بکەین  تا بزانرێت بەرنامەی کام لایەنە بۆ وردستان باشترە.

هاوکات بافڵ تالەبانی دەربارەی تەوتین و هەژماری من پەیامێکی دا و وتی”هەژماری من مەکەن و بچن تەوتین بکەن، ئێمە بوین چوینە بەغدا و مووچەمان جیاکردەوە لە ململانێ سیاسییەکان”.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی”ئەو غازەی لە کوردستانە هی خەڵکەکەیەتی و هی گیرفانی هیچ حزبێک و بنەماڵەیەک نییە، ئەو سیاسەتەی بۆ نەوت بەکارهات هەرگیز نابێت بۆ غاز بەکاری بهێنین و ڕێگەنادەین”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top